zagros news agency

مارسێلۆ دەگەڕێتەوە مەدرید

ئەمشەو ڕیال مەدرید لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێنابیۆ میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات و یاریەکەش کاتژمێر 11:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی تیپەکەیان”مارسێلۆ ڤیێرا دا سێلڤا” بەبۆنەی کۆتایی پێهێنانی کاروانی یاری کردنی ئەمشەو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت ڕێوڕەسم و ڕێز لێنانی تایبەتی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدرێت.

 

مارسێلۆ لەگەڵ مێرێنگی 546 یاری ئەنجامداوە و خاوەنی 25 نازناوە لەگەڵ مێرنگی لەکۆی 16 وەرز یاری کردن لەگەڵ تیپەکە،کە هەبوونی مارسێلۆ لەباڵی چەپی بەرگری ڕیال مەدرید هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ هەستانەوە ڕیال لە ئەوروپا بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ.

“سەرکار ڕێبوار

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین نرخەکانی کانزا گرانبەهاکان لە بازاڕدا

سەڵاح

ئێران پیلانی تیرۆرکردنی باڵوێزی ئیسرائیلی لە مەکسیک ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح

کارەساتێکی گەورەی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە ٦٥کەس بوونە قوربانی

سەڵاح