شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه بارانبارین به هه‌وره‌برووسه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌پۆلێكی تری بارانبارین ده‌گات.
خه‌ڵات سدیق، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکان به‌رده‌وام ده‌بێ و ئەگەری لافاو له شوێنه نزمه‌كان و جەم و دۆڵەکان هەیە، لەگەڵ بوونی هەورەبرووسکە، بۆ ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی 12ی 2025 شەپۆلەکە لە بەشێکی ناوچەکان کۆتایی دێ و بۆ شەو كه‌ش له هەموو ناوچەکان ئاسایی دەبێتەوە، جگە لە هەندێ ناوچەی شاخاوی نه‌بێت.
گوتیشی، سبەی دووشەممە بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ شەپۆلی دووەمی سه‌رتاسه‌ری دەگات، بەفر له بەرزی ٥٠٠ م لە باکووری كوردستان و ٨٠٠ م باشووری هەرێمی كوردستان، سپی‌پۆش دەکات.

