zagros news agency

کەشىناسی هەرێم: شەپۆڵی باران  و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت

 

28-12-2025

کەش / شەپۆڵی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامە تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە  .سەبارەت بە بەفر بارین لە ئێستادا لە زۆربەی چیا بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین بەردەوامە ناوچە جیا جیاکانی تر ( سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو  ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکان ) بەهۆی بەهێزی کاریگەری شەپۆڵەکە سەرجەمی ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری باران بارین و بەفر بارینە , ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە باران بارین بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت , لە ئێوارەدا کاریگەری شەپۆڵی باران وەک قۆناغی یەکەم کۆتای دێت و لەسەر ناوچەکەمان کەمێک لاواز دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەکات خێرای با لەگەڵ باران بارین بە چالاک دەمێنێتەوە .

خێراى با / مامناوەند- چاڵاک ( 15– 30) کم/ک

ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (4-6) پلەی سیلیزی

مەوداى بینین / 4 – 6 کم دەبێت.

 

 

سبەى دووشەممە  ‌  29-12-2025

کەش/ کاریگەری شەپۆڵی باران بارین بەفر بارین کەمێک لاواز دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان تەم و بەفر بارینێکی کەم لەسەر ناچە شاخە بەرزەکان بەردەوامی دەبێت .پاشان کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری  لەگەڵ کەشی ناوچەکەمان تێکەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە دووبارە باران بارین و بەفر بارین لەسەرجەمی ناوچەکەمان دەست پێدەکاتەوە باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت , لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری بەفر بارینی دەبێت هەموو ئەو ناوچانەی بەرزیان لە 750 مەتر بەرزە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفری هەیە ,تا ڕۆژی سێ شەممە کاریگەری ئەو ناجێگیریەی کەش  بەردەوامی دەبێت .

خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک .

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە لە ناوچە شاخاویەکان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت

مەوداى بینین / 4– 6  کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 5 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی

دهۆک : 1 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 5  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی.

 

 

28-12-2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەنگە ڕۆناڵدۆ بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات

یاسین

ئەردۆغان: هەڵمەتی سەربازی بەردەوام دەبێت

یاسین

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو ده‌كات

یاسین