نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا $61.80سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 47 سەنت لە نرخەکەی بەرزبویەوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش (WTI) $57.99 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 61 سەنت لە نرخەکەی بەرزبویەوە .

