ئەمڕۆ چوار شەممە 31-12-2025
کەش / کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات ( سنووری پارێزگای دهۆک – ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر )، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا .
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت، لەکات و وشوێنی دابارین ( 3-5 ) کم دەبێت.
سبەى پێنج شەممە 1- 1- 2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەکانی (سنووری پارێزگای دهۆک- ئیدارەی زاخۆ – مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) هەروەها نمە باران و (بارانی مامناوەند لە هەندێ کات و شوێن) لەو زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لە کاتەکانی شەودا هەندێ جار باران بە شێوەی کرێوە دەبارێت.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (2 – 4) پلە بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان وە پارێزگای دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت لەکات و شوێنی دابارین ( 3-5 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
دهۆک : 4 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی
31 – 12- 2025


