ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر ، له لاپهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك دهڵێت، لە ڕێگەی هەرسێ نەمامگەی ئەندازەی پارکەکان ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی چاندنی دار و گوڵ لە 20% زیادی كردووە.
باسی لهوهش كردوه، 128 هەزار و 341 هەزار دار، لەگەڵ 106 هەزار و 527 گوڵ چێنراون، کە لە شەش ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووەتە ئەم ڕێژەیە، ئەو دارانەی چاندراون لەجۆری داری (سیسەم و ئەلبزیاو و دەدۆنیان و پێ حوشتر ) بوون، چونكە ئەمانە بەرگەی كەشوهەوای شاری هەولێر دەگرن، زۆری ئەم دارانە لە دوورگە ناوەندی نوێیەكان یاخود لەشوێنی قەربووی دارە وشك بووەكان دارە شكاوەكان چێندراون.
وتیشی، جگە لەكاری چاندن ئەمساڵ زیاتر لە 73 شوێن لە پارك و باخچە و نافورە و شەقامە سەرەكییەكان و دوورگە ناوەندییەكان نۆژەنكراونەتەوە.
له كۆتاییدا وتی، بە پلان كار لەسەر زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی شار دەكرێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەماوەی كابینەی نۆ ملیۆنێك و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون، جگە لەمەش نەمام بۆ شارەوانییەكانی سۆران، ئاكرێ، شەقڵاوە و بەردەڕەش ناردووە، بەشێكیش دراوە بە مزگەوت، قوتابخانە و هاونیشتمانیان.

