سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند کە تیکتۆکەر حوسام عەناد ناسراو بە “حسحس” لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکراوە، ئەمەش بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی نەشیاو و سپیکردنەوەی پارە.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە: دەستگیرکردنی “حسحس” لەسەر بنەمای رێکارە یاساییەکان بووە کە لە سەرەتادا پەیوەندییان بە کەیسەکانی ناوەڕۆکی نەشیاوەوە هەبووە.
روونیشی کردەوە کە لە میانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکاندا، دەرکەوتووە کە تێوەگلاوە لە پرۆسەکانی سپیکردنەوەی پارەدا.
ئاماژەی بەوەش کرد کە رێکارە یاساییە فەرمییەکان بەپێی فەرمانی دادوەری کە لەلایەن لایەنە پسپۆڕەکانەوە دەرچووە، لە دژی گیراوەتەبەر.
پۆلیسی عێراق لە کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٥، “حسحس”ـی بەتۆمەتی ناوەڕۆکی نەشیاو دەستگیر کردبوو، بەڵام دوای چەند رۆژێکی کەم بە کەفالەتی دارایی ئازاد کرا.

