بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، بڵاوی كردەوە: “لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ راگەیاندنی پشوو دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتیەکان.”
ئاماژەی بەوەش داوە: “بۆ ئەم مەبەستە وەکوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیانی ئازیز، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا ڕاسپێردراون بە ڕاوێژ لە گەڵ قایمقامی قەزاکەیان کە دەستکراوەن لە بڕیاردان بۆ ئەوەی بکرێتە پشوو یاخود نا بەپێی شوێنی جوگرافیا و ڕەوشی کەش و هەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە لە سنوورەکەیان.”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “هەروەها سەبارەت بەو مامۆستا و قوتابیانەی هاتوچۆ دەکەن لە قەزایەک بۆ قەزایەکی دیكە لە ئەگەری دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ دەتوانن دەوام نەکەن و هیچ و ڕێکارێکی یاسای و کارگێڕیان لەگەل ناگیرێتە بەر.”
لای خۆیەوە پەروردەی مێرگەسۆر، بڵاوی كردەوە: “لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر، لە هەر سێ ناحیەکانی (گۆڕەتوو، پیران، شێروان مەزن)، دوای ڕاوێژ لەگەل (قایمقایمی مێرگەسۆر و ب.گشتی پەروەردەی سۆران) لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتی گیانی مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیانی خۆشەویست، دەستەلاتی تەواو دەدرێتە دەستەی کارگێری قوتابخانە، هەم بۆ ڕاگەیاندنی پشوو بۆ رۆژی یەکشەممە، هەم ئەگەر بزانن کێشە بۆ هاتۆچوو دروست نابێت لە جیاتی پشوو کاتی دەوامیان بکەنە دوای نیوەڕۆ، بۆ هەردوو ناحیەکانی (بارزان و مەزنێ) دەوام ئاساییە، ئەگەر قوتابخانەیەک کێشەی هاتۆچووی هەبێت پەیوەندی بە شارەوانی ناحیەکەیەوە بکات بۆ چارەسەری کێشەکەیان.”

