zagros news agency

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی وەک دوامۆڵەت بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرکۆمار دیاریکرد

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دوا وادە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن خۆیان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق بپاڵێون.

 

سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تاوەکوو کۆتایی دەوامی فەرمیی ڕۆژی دووشەممە، دەرگای خۆپاڵاوتن واڵا دەبێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ڕابردووەوە پەرلەمان پشتبەست بە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٢، دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کردەوە.

 

مەرجەکانی خۆپاڵاوتن: بەپێی یاسا، پێویستە ئەو کەسەی خۆی بۆ ئەم پۆستە دەپاڵێوێت، ئەم مەرجانەی تێدا بێت:

 

بە ڕەچەڵەک عێراقی بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی لەدایک بووبێت.

 

تەمەنی لە ٤٠ ساڵ کەمتر نەبێت و لێهاتووییی تەواوی هەبێت.

 

خاوەن ناوبانگێکی باش و ئەزموونی سیاسی بێت.

 

لانیکەم بڕوانامەی بەرایی زانکۆ (بەکالۆریۆس)ی هەبێت.

 

هیچ حوکمێکی تاوانی ئابڕووبەرانەی لەسەر نەبێت و ڕێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری (بەعس) نەیگرتبێتەوە.

 

وادەی دەستووری: لە ڕووی دەستوورییەوە، پەرلەمانی عێراق پابەندە بەوەی لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا دوای یەکەم دانیشتنی خولی نوێ، سەرکۆمار هەڵبژێرێت. جێی ئاماژەیە کە پەرلەمانی عێراق لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، یەکەم دانیشتنی خولی نوێی خۆی ئەنجام دا، بەوەش دەبێت، پێش کۆتایی مانگی کانوونی دووەم کاندیدی سەرکەوتوو دیاری بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی ھەینی سەرۆك بارزانی و ھەردووک جێگرەکەی بەشداریی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) دەکەن.

دڵشاد

دەم پارتی: سزادانی زەیدان هەوڵێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا

یاسین

بارسا هۆشداری دەداتە یامال

یاسین