ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری دووەم دانیشتنی وەرزی یەکەمی خولی شەشەمی یاسادانانی بڵاوکردەوە.
خشتەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لە سێ بڕگە پێکدێت، بڕگەی یەکەمیان، دەنگدانە لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران.
بڕگەی دووەم، پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران.
بڕگەی سێیەم، گفتوگۆی گشتیی دەکرێت.

