نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە $60.07 مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دولارێک و 55 سەنت دابەزیوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە (WTI) $56.32سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دولارێک و 82 سەنت لە نرخەکەی کەمبوتەوە.

