zagros news agency

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی سەردانەکەی سوودانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕوانێت.

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، 15-4-2024 لە پەیامەکەیدا کە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە هەروەها دەڵێ، “ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە دەکەین و دڵنیان بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت.”

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوا دەخوازێت “کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێكی حكوومی: حكوومەتی عێراق ڕێگر بوو لە دانانی دژەمووشەك و دژەدرۆن لە كۆرمۆر

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل: هێرشمان کردووەتە سەر شەش فڕۆکەخانەی ئێران

سەڵاح

سبەی رێگایەكی سەرەكی دەرەوەی هەولێر دادەخرێت

یاسین