zagros news agency

تورکیا پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق دووپات دەکاتەوە

 

جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆکی کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند هەسەدە ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداری جێبەجێ نەکردووە. یلماز گوتی تورکیا دەیەوێت گەلی سووریا بە ئارامی بژیت و وڵاتەکە یەکپارچەیی خاکی و سەروەریی خۆی هەبێت.
جێگری سەرۆک‌ کۆماری تورکیا هەروەها گوتی: بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بە تەواوی سوود لە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان وەرگرن، تورکیا لەگەڵ ئەوەدایە کە پێویستە هەمووان بە بەرزترین ئاست لە سیاسەت و ئابووریی سووریادا بەشدار بن.
جەختی لەوەش کردەوە ئامانجی تورکیا تەنها ئەوەیە هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و هیچ هەڕەشەیەک لە سووریاوە لە دژی وڵاتەکەیان بوونی نەبێت. هەروەها گوتی، پێویستە یەکڕیزی و یەکپارچەیی سووریا لە چوارچێوەی ڕێبازێکدا ئەنجام بدرێت کە هەموو هێزە پێویستەکان لەگەڵ حکوومەتی دیمەشقدا تێکەڵ ببن. هەر بۆیە تورکیا لەم ئاراستەیەدا هەموو هەوڵی سیاسیی دەرەکیی خۆی دەدات. باسی لەوەش کرد مەحاڵە بێ هەڵوێست و بێ دەنگ بمێننەوە لە هەر ڕووداوێک کە لە سووریادا ڕوو دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی رووناكی لەبارەی موڵكی جۆری A و B روونكردنەوە دەدات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ د. ئه‌ياد عه‌للاوى كرد

یاسین

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت،هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوای سزادانی هێرشبەرانی کۆرمۆر دەکات

سەڵاح