zagros news agency

په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارتی بۆ زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات

 

په‌رله‌مانتارێكی پێشووتری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مرۆ شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌ و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی گفتووگۆكانیان بۆ ئێستای كوردستان و عێراقیش گرنگه‌.

ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، جگە لە بابەتی سەرۆک کۆمار کە پێویستە لە ماوەی دیاریکراوی یاسایی دا دەستنیشان بکرێت، هاوکات پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ئیدریس ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌مرۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تی یه‌كرزی ناوماڵی كوردستانی له‌به‌غدا ده‌كرێت، و كۆبوونه‌وه‌كان فراوانن دۆسه‌ی گرنگ باس ده‌كرێت له‌وانه‌ بابه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه‌ چۆن به‌یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بچنه‌ ئه‌و پرۆسه‌وه‌ و بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت بابه‌تی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ و بابه‌تی چۆنیه‌تی پێكهێنانی كابنیه‌ی ده‌یه‌میش باس ده‌كرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆلێكی بارانبارین بەرەو بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەیە

سەڵاح

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێرەوە

سەڵاح

بەرزبوونەوەی کرێی خانوو دانیشتوانی تورکیای هەراسان کردووە

سەڵاح