zagros news agency

 

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 8ـی کانوونی دووەمی 2026 بەسەرپەرشتی بەڕێز د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بە ئامادەبوونی بەڕێز عمید ئارام بڕهان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەولێر و نوێنەری کۆمپانیاکانی گەیاندن(دیلیڤەری) بە مەبەستی بەدواداچوونی پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە یاسا و ڕێنماییەکان و بەدواداچوونی ڕێکخستنەوەی کارەکانیان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کۆمپانیاکانی گەیاندن دواین ئاماری ڕێکخستنەوەی کارەکانیان و ئاستی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانیان خستەڕوو کە بە نوسراوی ژمارە (5706) لە ڕێکەوتی 13-2-2025 لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆیان ڕەوانەکراوە.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دیوان جەختی لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی ڕێنماییەکانی کردەوە و هاوکات ئەوەشی ڕاگەیاند لەمەودوا هەر کۆمپانیایەک پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و تووشی سزای یاسایی و پێبژاردن دەبێتەوە.

جێگای خۆشحاڵییە کە بەشی هەرەزۆری ماتۆرەکانی گواستنەوەی خواردن لە ئێستادا تۆمارکراون و شوفێرەکانیان بوونەتە خاوەنی مۆڵەتی شوفێری و پابەندی یاسا و رێساکانن. ئەوانەش کە پابەند نین، فەرمان کرا کە پۆلیسی هاتوچۆ رێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەر بگرێتە بەر .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی کوەیت گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە دەکەن

یاسین

ئومێد خۆشناو پیرۆزبایی لە یانەی ئافرەتانی هەولێر دەکات

یاسین

وەزیری دارایی: بە بیانووی وردبینییەوە، بەغدا هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەكات

یاسین