zagros news agency

بە سەرکردایەتی تەمیرۆڤ هەولێر لە موسڵی بردەوە

 

لەگەڕی یانزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە یاریگای دهۆکەوە ڕووبەڕووی یانەی موسڵ بوویەوە،دوای یاریەکی تاقەبەر و یانەی هەولێر توانی سەرکەوتن بنووسێتەوە.

لە گێمی یەکەمدا هەولێر خۆی وەک خانەخوێ دەبینی و بە ئەسیستی موستەفا قابیل،شێرزۆد تەمیرۆڤ توانی لە خولەکی 21 گۆڵی یەکەمی هەولێر تۆمار بکات
دوای ئەو گۆڵە هەردوولا هەوڵی گۆڕینی ئەنجامەکەیاندا بەڵام گێمی یەکەم بەسوودی هەولێر کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا هەولێر هەموو شتێکی دەکرد بۆ زیادکردنی ئەنجامەکە و دوای چەندان هێرش و فشارێکی زۆر لەخولەکی 62 ناوبژیوان پێناڵتیەکی بۆ هەولێر هەژمار کرد و شێرزۆد تەمیرۆڤ سەرکەوتووانە گۆڵی دووەمی هەولێری تۆمار کرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی هەولێر کۆتایی هات.

بەو بردنەوەیە هەولێر لە پلەی یەکەم زیاتر جێگیر بوو بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ
یانەی موسڵیش شکستێکی دیکەی لەم وەرزە نووسیەوە،ژمارەی خاڵەکانی لە 12 خاڵ مایەوە و پلەی پانزەیەمی ڕیزبەندی گرتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لەلایەن هەسەدەوە مەترسییە

سەڵاح

توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات: ئەم 7 هاوکێشە دەروونییە 10 ساڵ تەمەن زووتر پیر دەکەن

سەڵاح

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح