zagros news agency

ئەمشەو عەگید کابایێلی ئەفسانەی بۆکسی کوردی یاریەکی مێژوویی هەیە

 

ئەمشەو لە خاکی ئەڵمانیا کوڕە کوردە بەهێزەکە عەگید کابایێلی ئەفسانەی بۆکسینگی کوردی یاریەکی مێژوویی و چارەنووسساز ئەنجام دەدات بەرامبەر ئەستێرەیەکی پۆڵەندی نەبەزێندراو بەناوی دامیان نیبا،کە بەبردنەوەی ئەو یاریە عەگید دەبێتە نزیکترین ناو بۆ یاری کردن بەرامبەر ویسک بۆ پاڵەوانی کێشی قورسی جیهانی.

 

عەگید لە منداڵیدا وەکو کۆچبەرێکی کورد ڕووی کردە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێوە هەنگاوە قورسەکانی ژیانی خستە نێو مشەکۆڵەکەی و ئێستاش وەکو ئەفسانەیەکی کوردی گەورە بەرچاوی جیهان دەکەوێت،بەجۆرێک هەمووان پێیان وایە شایەنی شەڕی پشتوێنی کێشی قورسی جیهانیە وە ئەو شەڕەش چاوێکی زۆر دەخاتە سەر عەگید بۆ شەڕی داهاتووی.

 

عەگید خاوەنی 26 بردنەوەیە بەبێ دۆڕان و نازناوی کوردش پاوەری لێنراوە،کە چەندین ڕکابەری هەبووە لە ڕابردوودا نەبەزێندراو بوونە،بەڵام عەگید هەموویانی دووچاری یەکەم شکست کردۆتەوە
شایەنی باسیشە دامیان نیبای ڕکابەری ئەمشەوی عەگید خاوەنی 17 بردنەوەیە بەبێ دۆڕان،یاریەکەش ئەمشەو کاتژمێر 11 بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

به‌رازیل… ژمارەی قوربانیانی لافاو دەگاتە 100 کەس

سەڵاح

سەڵاح مەرجێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول دادەنێت

یاسین