zagros news agency

وەزارەتی تەندروستی ڕەتیکردەوە نۆ هەزار دەرچووی دامەزراندبێت

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـ1-2025، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ئەو نووسراوەی بڵاوبووەتەوە کە گوایە نۆ هەزار دەرچووی کۆلێژی پزیشکی دامەزراون، هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە.

گوتەبێژی وەزارتی تەندروستی عێراق، سەیف ئەلبەدر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم نووسراوە ساختەیە و لەلایەن وەزارەتەوە دەرنەچووە، گوتیشی: هەر وەزارەتی ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسە دەگرێتە بەر کە نووراوەکەی ساختە کردووە و بڵاوی کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە هاووڵاتیان دەکەم تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری.

لەو نووسراوە ساختەیەی بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، بە بڕیاریی وەزارەتی تەندروستی عێراق نۆ هەزار دەرچووی کۆلێژە پزیشکییە عەرەبی و نا عەرەبیەکان دادەمەزرێندرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

گواردیۆلا دڵخۆشە

یاسین

راگری كۆلیژی كۆمپیوتەر لە زانكۆی بەسڕە سزادرا

یاسین