zagros news agency

داواکاری گشتیی ئێران، هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکا: بگیرێن لەسێدارە دەدرێن چونکە ئێوە دوژمنانی خودان

 

لە پەرەسەندنێکی مەترسیداردا، داواکاری گشتیی ئێران هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هەر کەسێک بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا بکات، وەک “دوژمنی خودا” (محارب) لەقەڵەم دەدرێت، کە بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی سزاکەی “لەسێدارەدان”ـە.

محەمەد موەحیدی ئازاد، داواکاری گشتیی ئێران، لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی فەرمیی دەوڵەتەوە ڕایگەیاند؛ بەشداربوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییە ڕووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و چەندین بەرپرسی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە، ئاماژەیان بە گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنیی توندتر کردووە بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکان.

ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی شارە جیاوازەکانی ئێرانی گرتووەتەوە. هۆکاری سەرەکیی تەقینەوەی توڕەیی خەڵک بۆ خراپیی باری گوزەران، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان، بێکاری و ناڕەزایەتی لە سیاسەتە گشتییەکانی حکوومەت دەگەڕێتەوە. لە بەرامبەریشدا، هێزە ئەمنییەکان بە توندوتیژی و گرتنی بەکۆمەڵی چالاک و سنووردارکردنی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکیان داوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە دهۆکەوە دەستپێدەکات و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

سەڵاح

بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کەمکردنەوەیەک بۆ کۆمپانیاکان ڕادەگەیەنێت

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خێراییی گەڕانەوەی ئەفغانستانیان لە ئێرانەوە هۆشداری دەدات

یاسین