كوردانی شاری (ڤانكووڤەر)ی كەنەدا، بە خۆپیشاندان و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان، پشتیوانیی سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەرخودانی ڕۆژئاوای كوردستان، دووپات كردەوە.
ئێوارەی 10/1/2026 بە كاتی ڤانكووڤەر، كوردانی ئەو شارە لە كەشێكی باراناوی و سارددا، خۆپیشاندانێكیان بۆ پشتیوانیی سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەرخودانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕێك خست.
لە خۆپیشاندانەكەدا، ئەندامانی ڕەوەند، ئاڵای كوردستان بەسەر خۆپیشاندەران دابەش كرا، پاشان بە سروودی ئەی رەقیب و چەندین وتار و پەخشانی نیستمانی بە زمان و زاراوەی جیاجیا، ڕێوڕەسمەكە دەستی پێكرد.

