zagros news agency

سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی بۆ زاگرۆس: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كرێت

 

له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، و رێككه‌وتن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌ت بریاره‌ پارتی و یه‌كێتی جارێكی دیكه‌ كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام كاتی كۆبوونه‌وه‌ دیاری نه‌كراوه‌.

 

بریاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق، داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكات، بۆ پێشكه‌شكردنی كاندید بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌پێی عورفی سیاسی ئه‌م پۆسته‌ به‌ركه‌وته‌ی كورده‌، تائێستاش پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی هاوبه‌ش نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن، ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “هێشتا پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دیاریكردنی ناوێك نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام بریاره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ نێوان شاندی دانووسانكاری پارتی و یه‌كێتی بكرێت”.

 

گوتیشی: “دیار نییه‌ رێككه‌وتن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كرێت یان نا چونكه‌ جۆری كۆبوونه‌وه‌كان دیاری ده‌كات”.

هەواڵی پەیوەندیدار

Elon Mask بۆ چات بۆتەکەی وەشانێکی بەهێز بەردەست دەکات

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم دەكات

سەڵاح

وزیری نێوخۆی ئێران بۆ دانانی پارێزگای نوێ چووە شاری سنەی رۆژ‌هەڵات

سەڵاح