zagros news agency

سوودانی لە بەرژەوەندیی مالیکی کشایەوە

 

فەراس مەسلەماوی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان”(الإعمار والتنمية)، رایگەیاند کە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە، محەمەد شیاع سوودانی، لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە بەرژەوەندیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کشایەوە. هەروەها ئاشکرای کرد کە “گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی” لەنێوان هەردوو هاوپەیمانییەکەدا پێکهێنراوە.

مەسەلەماوی بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری دابوو کە دەسەڵات بداتە سوودانی و مالیکی بۆ ئەوەی لەسەر دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو رێکبکەون. دوای چەندین کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی بەرنامەی حکومەت و تەحەدییەکانی داهاتوو، ئێمە لە سەرکردایەتی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە کۆدەنگی بڕیارمان دا سوودانی لە کاندیدکردنی پاشەکشە بکات لە بەرژەوەندیی مالیکی.”

هۆکارەکانی ئەم بڕیارە به گوتەی مەسلەماوی:
شکاندنی چەقبەستوویی: بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی و پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان.
بەرژەوەندیی نیشتمانی: مەسلەماوی ئاماژەی بەوە کرد کە ناوەکانی تری نێو لیستی کاندیدەکان “کەسانی نەناسراون” و ناکرێت بۆ پۆستێکی وا گرنگ کە بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکردنە لە وڵاتدا دیاری بکرێن.
ئەزموونی سیاسی: ئاماژەی بەوە کرد کە مالیکی خاوەن ئەزموونێکی سیاسی گەورەیە و لە هەموو ناوە پێشنیارکراوەکان باشترە.

مەسەلەماوی گوتی: “پاشەکشەی سوودانی بەواتای کشانەوە نایەت، بەڵکو دەستبەرداربوونە لەپێناو بەرژەوەندیی عێراق لە وێستگەیەکی پڕ لە تەحەدیی سیاسی، ئابووری و هەرێمایەتیدا. هەرچەندە کوتلەکەی ئێمە گەورەترینە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بەڵام لەپێناو یەکڕیزیی چوارچێوەکە دەستبەرداری مافی خۆمان بووین لە پێکهێنانی حکومەت.”

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە راگەیاندنی فەرمیی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی دوای دیاریکردنی سەرۆک کۆمار دەبێت. هەروەها ئاشکرای کرد کە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەنێوان هەردوو هاوپەیمانییەکەدا هەیە بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و لیژنەیەکی هاوبەش بەناوی “لیژنەی هەماهەنگی بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان” پێکهێنراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

یاسین

هەولێر..بڕی 684 هەزار تۆن زبڵ و خاشاك كۆكراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ زبڵخانەی كانی قڕژاڵە

سەڵاح

ڤیدیۆ.. کەسێک دەستگیر دەکرێت کە لەسەر شەقام تەقەی لە شوفێرێکی دیکە کردبوو

سەڵاح