zagros news agency

٦ کەس لە ئێران به هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە مردن

جارێکی دیکە شەش کەس لە پارێزگاکانی باکووری ئێران به هۆی خواردنەوەی مەی ساختە مردن.
ئاژانسی هەواڵی “ئیرنا” ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی ‌کردەوە چوار کەس لە پارێزگای گیلان و دوو کەس لە پارێزگای مازەندەران گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
محەمەد تەقی ئاشووبی، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی گیلان بە ئیرنای ڕاگەیاند، بە گشتی ٢٠ کەس لەم پارێزگایە بەهۆی خواردنی ماددەی ئیتانۆل یان میتانۆلەوە ژاراوی بوونو لەنێویاندا چوار کەس کە تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 40 ساڵدا بووە بەهۆی ژاراویبوون گیانیان لەدەستداوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندی: دۆخی نەختینه جێی دڵنیاییە و دەستکاریکردنی نرخی دراو لە چوارچێوەی چاکسازییە ئابوورییەکاندایە

سەڵاح

وەزیری تەندروستی پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی موسڵ دەکات

یاسین

لەمانێگدا زیاتر له‌ پێنج هەزار هاوسەر لەیەکتر جیا بوونەتەوە

سەڵاح