zagros news agency

سەرۆکی هەردوو دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ خانەنشین بوون

 

بەرێز رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی کوردستان لە مەراسیمێکی تایبەتدا، رێز و سوپاسی پێشکەشی سەرۆکی هەردوو دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ / یەک و دوو کرد بە بۆنەی خانەنشین بوونیان.

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەرێز وەزیری ناوخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت، پێشوازی کرد لە بەرێزان لیوای مافپەروەر دلێر عەلی حەمە – سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ / دوو، لیوای مافپەروەر عبدالواحد حسن ابراهیم -سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ / یەک.
لە دانیشتنەکەدا بەرێز وەزیری ناوخۆ ستایشی رۆڵی هەردوو سەرۆکی دادگای کرد وەکو دوو ئەفسەری دڵسۆز و لێهاتوو کە لە ماوەی رابردوو خزمەتی کوردستانیان کردووە و پارێزگاریان لە سەروەری یاسا کردووە، سوپاس و پێزانینی پێشکەش کردن و هیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ خواستن لە ژیانی داهاتوویاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌ریم كاوه‌ بۆ زاگرۆس: ئه‌مرۆ یادی شه‌هیدبوونی 6 پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه‌كه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی (كورد، ئاشووری، عەرەب) بوون له‌دژی زوڵم وه‌ستابونه‌وه‌

یاسین

به‌ به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا و ته‌ندروستی له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەڵاح

لیڤەرپوول ئۆفەرێک پێشکەشی ڤان دایک دەکات

یاسین