لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریوە و بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچۆ سەردانی ئەو درەوازەیە نەکەن.
ڕۆژی چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: “بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و بەردەوامیی بارینی بەفر و سەختیی ڕێگاکان و نالەباریی کەشوهەوا، داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیران دەکەینەوە ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچۆ سەردانی دەروازەکەمان نەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە دواتر هاووڵاتییان لە باشتربونی هاتوچۆو و رێگاکان ئاگادار دەکرێنەوە

