به‌رپرسی لقی 23ی قه‌رچوغ و گوێری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه‌ی له هه‌ردوو گه‌ره‌كه كوردییه‌كه بینیمان هه‌مان ئه‌و دیمه‌نانه‌یان بیرخستینه‌وه كه له 16ی ئۆكۆتبه‌ر روویدا كه چۆن سوپای عێراق به‌زه‌بری چه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان و داگیریكرد به‌داخه‌وه هه‌ركاتێك بستێك له خاكی كوردستان داگیرده‌كرێت برینیمان ده‌كولێته‌وه.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، بۆ زاگرۆس گوتی: “ساڵانێكه لە كەركوك و سەرگەڕان و گه‌ره‌ك و ناوچه‌ی كوردی له ناوچه كوردستانییه‌كان ته‌عریب ده‌كرێت و رۆژانه به‌زه‌بری هێز جوتیارانمان زه‌ویه‌كانیان داگیرده‌كرێت و ده‌رده‌كرێن ئه‌مه زۆر ترسناكه ئه‌گه‌ر له‌م كابینه‌ی حكوومه‌ته‌ی عێراقیش به‌رده‌وامی هه‌بێت”.
راشی گه‌یاند: له‌هه‌ر شوێنێك هێرش بكرێته سه‌ر كورد ئه‌و دیمه‌نانه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه چۆن سوپای عێراق به‌تۆپ و تانك له خیانه‌تی 16ی ئۆكۆتبه‌ر هاتن ناوچه كوردستانییه‌كانیان داگیركرد و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤییلیان شه‌هید كرد هه‌ركاتێك بستێك له خاكی كوردستان داگیرده‌كرێت به‌خێرا دیمه‌نی خیانه‌تی 16ی ئۆكۆتبه‌ر بیرده‌كه‌وێته‌وه.

