zagros news agency

نێتفلێکس وەرزی هەشتەمی “Black Mirror” بەرهەم دەهێنێت

تۆڕی نێتفلێکس بە فەرمی نوێکردنەوەی زنجیرەی خەیاڵی زانستی و بەناوبانگی “Black Mirror”ـی بۆ وەرزی هەشتەم ڕاگەیاند.

چارلی برووکەر، دروستکەری زنجیرەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، وەرزی نوێ “جیاوازتر و تایبەتتر” دەبێت لە وەرزەکانی پێشوو. (Black Mirror) کە بەوە ناسراوە هەر ئەڵقەیەکی چیرۆکێکی سەربەخۆیە، باس لە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان مرۆڤ و ته‌کنەلۆژیا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی پێشکەوتنی تەکنیکی لەسەر کۆمەڵگە دەکات.

برووکەر بە گاڵتەجاڕییەوە ئاماژەی بەوە کرد، وەرزی هەشتەم لە کاتی خۆیدا دەگات بۆ ئەوەی لەگەڵ واقیعی ئێستای جیهان بگونجێت، بەڵام جەختی کردەوە کە شێوازە تاریک و فەلسەفییەکەی زنجیرەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ناوەرۆکە قووڵەکەیدا ناکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەموو فیلمەکانی جەیمس بۆند لە نێتفلێکس

ART

سێلین دیۆن بە 16 کۆنسێرت دەگەڕێتەوە پاریس

ART

لە هەولێر پێشانگەیەکى شێوەکارى کرایەوە

ART