zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/14، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەردوو کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچە دەدات

یاسین

به‌په‌له‌..زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر ئاهه‌نگه‌ گه‌وره‌كه‌ی پارتی له‌ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

نووری حه‌مه‌ عه‌لی بۆ زاگرۆس: ده‌بێت ڕێكاری توند له‌ سنووری عێراق بگیرێته‌به‌ر چونكه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

یاسین