zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

 

ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی نەوت کۆتایی هێنا بە بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی و بەهۆی کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران  دابەزی.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە دوای کردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بەڕێژەی 2.4٪ دابەزی و بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان رێژە دابەزی و بە 60 دۆلار و 51 سەنت.

نرخی نەوتی برێنت دوێنێ تاوەکو نزیکەی 67 دۆلاریش بەرزبووەوە و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش گەیشتبووە سەرووی 62 دۆلار. بەڵام کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران، ئەمرۆ پێنجشەممە نرخەکانی نەوتی دابەزاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین

لە زانکۆیەکی ئەمەریکا دوو کەس کوژران و هە‌شتی دیکەش برینداربوون

سەڵاح

سبەی لەلالیگا جەنگی تۆپی پێ هەیە

یاسین