سەباح ئەلنوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، رەتیدەکیەنەوه خاک و ئاسمانی عێراق وەک پێگەیەک بۆ هێرشکردنەسەر هەر وڵاتێک بەکاربێت.
سەباح ئەلنوعمان له راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “کۆماری عێراق جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕ و بنەڕەتیی خۆی دەکاتەوە لە ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاک، ئاسمان، یان ئاوە هەرێمییەکانی وەک بنکەیەک بۆ هەر کارێکی سەربازی کە هەر وڵاتێک بکاتە ئامانج.”
سەباح ئەلنوعمان رایگەیاند: ئەم هەڵوێستە پشت بە دەستووری عێراق و سیاسەتی حکومەت دەبەستێت کە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی دەوڵەتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆییان دامەزراوە. عێراق پابەندە بەوەی رێگە نەدات خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.

