zagros news agency

کەشناسی: شەپۆڵێکی باران و بەفر بارین دەست پێدەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە      18-1-2026

کەش / ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت . لە کاتەکانی نیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین و بەفر بارین دەست پێدەکات لە دوای نیوەڕۆ و ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆڵە دەگاتە سەرجەمی ناوچەکەمان .شێوازی دابارین هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند بەفر بارینیش لە ناوچە سنووریەکان و شاخاوییە بەرزەکان  دەبێت لە هەندێ کاتدا  .

خێراى با / لەسەر خۆ-مامناوەند  ( 10– 20) کم/ک  هەندێ کات دەگاتە سەرووی 20 کم لە کاتژمێرێکدا  .

ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژئاوا

مەوداى بینین / 7 – 8 کم دەبێت

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ

هەولێر : 9 پلەی سیلیزی

پیرمام : 6  پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی

سلێمانی :  8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ :  9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

دهۆک : 8 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 8  پلەی سیلیزی.

 

 

 

سبەى دوو شەممە  ‌  19-1-2026

کەش/کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لەسەر سەرجەمی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە شێوەی نمە باران لە هەندێ کاتدا , لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بە شێوەی پچڕ پچڕ  .

خێراى با / لەسەرخۆ-مامناوەند   ( 10 – 15 ) کم/ک .

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات

پلەکانی گەرما/ نزم  دەبێتەوە بە تایبەت پلەکانی گەرمای بەرەبەیان نزم بوونەوەکە زیاتر دەبێت .

مەوداى بینین / 7– 8  کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی

پیرمام : 3 پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :6 پلەی سیلیزی

دهۆک :5 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 6  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 8  پلەی سیلیزی

 

تێبینی /لەگەڵ کاریگەری ئەم شەپۆڵەی روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە بە تایبەت لە ڕۆژی سێ شەممە و چوارشەممە  ئەگەری دروست بوونی دیاردەی شەختە دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان.

 

 

18-1-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغداد ئەلیەوم: هێزێكی سەربازیی ئەمریكا لە سەربازگەی كەی وەن لە كەركووك جێگیر دەبێ

یاسین

وه‌زاره‌تی دارایی: به‌شی گه‌نجینه‌ی داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

سەڵاح

سەردانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر بۆ تاران و لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپ

یاسین