zagros news agency

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هەواڵێکی دڵخۆشکەری دایە هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا،کە گەڕانەوەی ڕافینیای ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەکەیە و بە ئەگەری زۆریشەوە بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر سلاڤیا براگی چیکی ئامادە دەبێت.

ڕافینیا دیاس لە پێش یاری ڕابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە لالیگا بەهۆی هەبوونی ئازاری ماسوولکەکانی لەپێکهاتەی بارسێلۆنا دوورخرایەوە،کە بارسێلۆنا یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک دۆڕاند.

ڕافینیا ئەم وەرزە لەگەڵ بارسێلۆنا وەکو کاریگەرترین یاریزانی تیپە دەبیندرێت و وەرزی ڕابردووش هەموو جیهان شایەتی نایابی یاریزانەکەیان دەدا،کە وەک باشترین یاریزانی جیهان دەیانبینی لەدوای عوسمان دێمبیلێ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئیدانەی هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات

یاسین

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: 88 هەزار و 341  گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح