zagros news agency

پاڵاوتنی مۆندیال.. عێراق بردیەوە و بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فلیپین بویەوە.

 

لە ئەنجامدا عێراق گۆڵبارانی هەڵبژاردەی فلیپینی کرد و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکستی پێهێنا.

 

هەر لە تایمی یەکەم و لە سەرەتادا، هەڵبژاردەی عێراق کۆنتڕۆڵی یاریەکە و یاریگای کرد، توانیان لەو تایمەدا سێ گۆڵ لەڕێگەی ئەیمەن حوسێن دوو گۆڵ و ئەمیر عەماری لە خولەکەکانی 14 و 30 و 37 تۆماربکات.

 

لە دووەم تایمدا، کوڕانی عێراق بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەیان و توانیان دوو گۆڵی تر لە رێگەی یاریزانان زیدان ئیقبال و زەید تەحسین خولەکەکانی 62 و 77 تۆماربکەن و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی عێراق بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیدا دێت و بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید کەیسێک بەقەرەبووی ملیۆنان دۆلار لە لالیگا دەباتەوە

یاسین

بوومەلەرزەیەک لەناو یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا

sarkar

کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نو نادیارە

یاسین