وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ دووشەممە، جەختی کردەوە کە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا لەوپەڕی ئاسایش و قاییمکاری دان.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “تەواوی سنوورەکانی عێراق ئارامن”.
هەروەها جەختی کردەوە کە “سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا لە هەموو کاتێک زیاتر پارێزراو و توندوتۆڵ کراون.”
ئەمه له کاتێکدایه ئەمڕۆ هەسەده رایگەیاند: زیندانیی شەدادێ که هەزاران زیندانیی داعشی تێدایه بەهۆی هێرشی گرووپەکانی سەر به حکوومەتی سووریا له کۆنتڕۆڵیان نەماوه.

