zagros news agency

ماکرۆن بۆ ترەمپ: لەسەر سووریا هاوڕاین و دەتوانین کارێکی گەورە لەسەر ئێران بکەین

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەقی نامەیەکی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای بڵاوکردەوە کە تێیدا چەند پرسێکی گرنگی سیاسی و بانگهێشتێکی فەرمی بۆ نانی ئێوارە لە پاریس لەخۆدەگرێت.

ماکرۆن لە نامەکەیدا بە “هاوڕێیەکەم” ناوی ترەمپی هێناوە و نووسیویەتی: “ئێمە لەبارەی سووریاوە تەواو هاوڕاین، هەروەها دەتوانین شتی گەورەش لەبارەی ئێرانەوە ئەنجام بدەین.”

لە بەشێکی تری نامەکەدا، سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی کردووە کە تێیدا لایەنی سووری و ڕووسەکانیش ئامادەبن. هەروەها بە شێوازێکی تەنزئامێز ئاماژەی بە بابەتی گرین لاند کردووە و نووسیویەتی: “نازانم چیت داوە لە گرین لاند.”

لە کۆتایی نامەکەدا، ماکرۆن داوای لە ترەمپ کردووە ئەم پێنجشەممەیە، پێش ئەوەی بەرەو ئەمریکا بگەڕێتەوە، لە پاریس پێکەوە نانی ئێوارە بخۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەفسەرێکی ئافرەت بۆ یەکەمجار دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

یاسین

نرخ نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە

سەڵاح

ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی یورۆفایتەر بە تورکیای ڕاگرت

یاسین