پارتی چاكسازی توركمان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه به دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و داواده‌كات ده‌ستبه‌جێ شه‌رو توندوتیژی رابگیرێت.
به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت: “وەک پارتی چاکسازی تورکمان و پێکهاتەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان به نيگهرانييهكى قوڵەوە له به‌رده‌وامی هێرش و پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هه‌سه‌ده لە رۆژئاوای کوردستان دهڕوانين، جەختدەکەینەوە كه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو: داواکارین له ئەمریکا و سەرجەم هێزە نێودەوڵەتیەکان بە ئه‌ركى خۆیان له پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش هەڵبستن و رێگری بکەن لە زیاتر ئاڵۆزبوونی گرژییەکان، هەروەها جه‌خت له‌وه دهكهينهوه كه پێويسته مافى نەتەوەی كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا پارێزراو بن.

