ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بڵاوبوونەوەی هەندێ گرتە ڤیدیۆیی كە دەریانخستووە سوپای سووریا دەستی بەسەر دەروازەی سنووری (یەعروبییە) لەگەڵ عێراقدا گرتووە.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای سووریا گەیشتوونەتە گوندەکانی (تەل مەغەر، ئەبوو کەبرە و حەزوومییە لە جەبەل عەبدولعەزیز لە گوندەواری باشووری حەسەکە، هەروەها کۆنترۆڵکردنی دەروازەی یەعروبییە لە پارێزگای حەسەکە پیشان دەدەن.
بە شێوەیەکی گشتی، ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئارامییەکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێ بەخۆوە دەبینێت دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕی سەخت لەنێوان هێزەکانی حکوومەتیی راگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمەش لەژێر سێبەری ڕێککەوتنی ئاگربەست و ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی کۆنترۆڵ و کارگێڕی ناوچەکە.

