zagros news agency

ساڤایا: سەقامگیریی عێراق پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی گەندەڵییه

 

مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، رایگەیاند کە بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی گەندەڵی و راگرتنی سەرچاوەی ئەو پارە خەیاڵییانە هەیە کە بوونیان نییە.

 

ساڤایا ئەمڕۆ لە پۆستێکدا لە ئێکس نووسیویەتی: “چاکسازی لە عێراق بە رووبەڕووبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی گەندەڵی دەستپێدەکات، چونکە گەندەڵی نەخۆشییە راستەقینەکەیە و میلیشیاکانیش تەنیا دەرەنجامی ئەو نەخۆشییەن.”

 

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە “گەندەڵی لەڕێگەی تۆڕی ئاڵۆزەوە کار دەکات کە ئاستە نزمەکانی وەک خزم، نێوەندگیر و پاسەوانەکان دەگرێتەوە، ئەوەش پاراستن و نکۆڵیکردن لە گەندەڵییەکە دابین دەکات.”

 

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “ئەم تۆڕانە بۆ چەندین دەیەیە بەردەوامن و سەرکەوتوو بوون لە بازدان بەسەر یاساکان و وردبینییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها بوونەتە هۆی پاڵپشتی دارایی بۆ میلیشیاکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران.”

 

ساڤایا لە کۆتاییدا دەڵێت: “هەر سەقامگیرییەکی راستەقینە بۆ عێراق پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی گەندەڵی و بڕینی سەرچاوە داراییە وەهمییەکان هەیە، وەک مووچە، قەرز و سەرمایە ساختەکان، بەبێ ئەمانەش هەر هەوڵێکی دیکە شکستی پێ دەهێنرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

ئەلند حازم بەرهەمێکی نوێی بەناوی “ئاڵا زەر” بڵاوکردەوە

ART