zagros news agency

پەیامێک لە پێکهاتەی تورکمانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بەنیگەرانی قوڵەوە دەڕوانینە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی سوپای سوریای عەرەبی بۆ سەر پێکهاتەی ڕەسەنی کورد لەو وڵاتە، لەم باردۆخە هەستیارەی ناوچەکە داوای دانبەخۆداگرتنی هەمووان لە سوریا دەگەین بە گفتوگۆ و دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکەن و مافی ئازادی تەواوی پێکهاتەکان بپارێزێت، ئێمە وەک پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان عێراق پشتگیری لە دابینکرنی تەواوی مافی پێکهاتەکان دەکەن لە حکومەتی ڕاگوزەری سوریا و دەخوازین سود لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان وەربگرن لە دابین کردنی مافی زمان و کلتوری تەواوی پێکهاتە جیاوازەکان،

لێرەوە داوا لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی لەسەرووی هەموویان ئەمریکا دەکەین گوشار لە حکومەتی سوریا بکەن ئەو هێرشەرانە بۆ سەر پێکهاتەی کوردی ئەو وڵاتە ڕابگرن و لە دەستوری نوێی سوریا مافی کورد و تەواوی پێکهاتەنەتەوە و ئاینییەکانی ئەو ووڵاتە دابین بکەن.

 

پارتی گەشەپێدانى توركمان

پارتی ديموكراتى توركمان

پارتی گەزەنگی تورکمان – کەرکوك

پارتی  رزگاری نەتەوەیی تورکمان

پارتی یەکگرتووی توركمان

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر هاووڵاتیان و زیاتر لە 200 کەسی کوشت و بریندارکرد

سەڵاح

پێنجەم بوومەلەرزە ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین