zagros news agency

دەم پارتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات

شاندێکی «دەم پارتی» سەردانی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەکات و بڕیارە سبەی سێشەممە لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کۆ ببێتەوە. میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە توڵای هاتیمۆغڵولاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، سەردانی جەهەپە دەکەن و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل دواین پێشهاتەکانی سووریا، کاریگەرییەکانی بۆ سەر تورکیا و پڕۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەکەن.
هەروەها باس لەوەش کراوە لە هەمان ڕۆژدا شاندەکە سەردانی «پارتی ئایندە» دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە کۆمیسیۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کۆ ببێتەوە و تاوتوێی دوا پەرەسەندنەکانی سووریا بکات. کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی هاوبەش بۆ پێشنیاری چاکسازیی یاساییی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی کاریگەریی ڕووداوەکانی سووریا لەسەر پڕۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند: سەرەڕای هەموو ڕووداوە نەرێنییەکان و هەوڵی ئەوانەی دەیانەوێت ئەم بابەتە بە ئاراستەیەکی هەڵەدا ببەن، تورکیا لە ئامانجی سەرخستنی پڕۆسەکەدا ڕژدە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەرانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

سەڵاح

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین