zagros news agency

85 کۆمپانیای گەورەی ئیسپانی سەردانی هەولێر دەکەن

 

هەولێر و مەدرید پردێکی نوێی ئابووری دروست دەکەن و 85 کۆمپانیای گەورەی ئیسپانی سەردانی هەولێر دەکەن.

 

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ئەورووپا دا، شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی ئیسپانیایان لە شاری مەدرید کرد.

 

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئاشكراشی كردووە:”تەوەرێکی تر گرنگی ئەم دیدارە، بڕیاری سەردانی شاندێکی گەورەی ئیسپانیا بوو بۆ هەولێر لە داهاتوویەکی نزیکدا، کە پێکهاتووە لە 85 گەورە کۆمپانیا و وەبەرهێنەری ئیسپانی، ئەم شاندە بە ئامانجی وەبەرهێنان و کارکردن لە گشت سێکتەرەکان، بەتایبەت لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری کە خاڵی بەهێزی ئیسپانیان، دێنە هەرێمی کوردستان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرئیل هێرشی كرده‌ سه‌ر لوبنان ١٦ کەس کوژران

سەڵاح

بە پارەی سویسرا دورگەکانی یۆنان بوونەتە “زیندان” بۆ پەنابەران

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

سەڵاح