zagros news agency

مەرجەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی نوێی عێراق ڕاگەیاندرا

 

لە نوێترین پەیامیدا، مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستەکەی دۆناڵد ترەمپ دووپاتکردەوە کە رەتیکردبووەوە نووری مالیکی، پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە، ساڤایا ئاماژەی بەوەشداوە، واشنتن پشتیوانی لەو پرۆسەیە سیاسییە دەکات کە رێگریی لە دووبارە بوونەوەی هەڵەکانی ڕابردوو دەکات.

 

مارک ساڤایا لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ نووسیویەتی: “لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، با عێراق جارێکی تر مەزن بکەینەوە”.

 

لەلایەکی دیکەوە، مارک ساڤایا ستایشی هەڵوێستی جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکای کرد و جەختی لە بەردەوامی هەوڵەکان کردەوە بۆ “مەزنکردنەوەی عێراق.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی ناوچەی پیشەسازی قەزای بنەسڵاوە کەوتە بواری جێبەجێ کردن

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : ئەمڕۆ بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

سەڵاح

ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، عێراق دەخاتە بەر مەترسییەکی گەورە

یاسین