zagros news agency

ئەنجوومەنی باڵا: دیاریکردنی سەرۆک وەزیران بابەتێکی دەستوورییە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28-1-2026، د. عەلی دیفاعی، گوتەبێژی فەرمی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: دیاریکردنی سەرۆک وەزیران بابەتێکی دەستووریی عێراقییە و بەپێی حوکمەکانی دەستوور و میکانیزمەکانی پرۆسەی سیاسی ئەنجام دەدرێت، بەجۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیری بکات و سەروەری و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی بپارێزێت.

ئێمە لەکاتێکدا جەخت لە پەرۆشیمان دەکەینەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ و ئەرێنی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی بێت، جەخت دەکەینەوە کە عێراق دەوڵەتی دامەزراوەی چەسپاوە و توانای بەڕێوەبردنی ئیستیحقاقە دەستووری و سیاسییەکانی هەیە بە ئیرادەیەکی نیشتمانیی سەربەخۆ، بەجۆرێک گوزارشت لە بژاردەی نوێنەرانی گەلی عێراق بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ چەند وڵاتێکی خستە لیستی رەشەوە

یاسین

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ دەردەکات

یاسین

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح