zagros news agency

وەزارەتی بازرگانی عێراق: خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵانی خوار 12 ساڵ بۆ کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ لە لقی واست لە ڕێگەی بەرنامەی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵەکانی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی سیستمەکە و کەمکردنەوەی مامەڵەی کاغەزی.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت، تالب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەنگاوە ئامانج لێی زیادکردنی وردی لە داتاکان و ئاسانکارییە بۆ هاووڵاتییان لە پرۆسەی زیادکردنی منداڵەکانیاندا، کە هاوتەریبە لەگەڵ پلانی گۆڕانی دیجیتاڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

 

وەزارەتی بازرگانی جەختیشی کردووەتەوە کە کار دەکەن بەپێی پلانێکی قۆناغبەندی بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوەیەکی تدریجی فراوان بکەن تاوەکو سەرجەم لقەکانی تری دابەشکردنی خۆراک لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەش بگرێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە و پشتبەستن بە سیستمی ئەلیکترۆنی، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کارایی و باشترکردنی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بەو کەسانە دەکرێن کە کارتی خۆراک دەیانگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران… بەهۆی ئۆتۆمبێلی بێ‌کوالیتیی ناوخۆییەوە ساڵانە ٢٠ هەزار هاووڵاتی دەبنە قوربانی

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت، 14 یاریگا لە هەولێر نۆژەندەکرێتەوە

سەڵاح