تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری زاخۆ، بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ پاکێجکردن و ڕێکخستنی ئەو کەلوپەل و هاوکارییانەی لە چوارچێوەی کەمپینی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراونەتەوە.
تیمەکانی دەزگاکە بە هەستکردن بە لێپرسراوێتییەکی نەتەوەیی و مرۆیی، سەرقاڵی پۆلێنکردنی کەلوپەلەکانن تاوەکو لە زووترین کاتدا بگەیەنرێنە دەست لێقەوماوان و پێویست مەندانی ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی ئەو کەمپینە بەرفراوانەدایە کە بۆ پشتیوانیکردنی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوە.



