ستیڤن نه‌بیل، رۆژنامه‌نووسی عێراقی كه نیشته‌جێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك نووسیویه‌تى:
لەگەڵ مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە عێراق، قسەم کرد و له‌باره‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌و ئه‌ركه‌ى پێی ڕاسپێردراوه وه‌ك نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و دیار نه‌مانى هه‌ژماره‌كه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ئاشكراى كرد، ڕێکاری کارگێڕیی ماوه ته‌واو بكرێن كه پەیوەستن بە باری فەرمی ئەو پۆستەى وه‌ریگرتووه، بۆ ماوەیەکی کاتییش هه‌ژماره‌كه‌ى لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس (X) له‌كارخستووه تا ئەو کاتەی ڕێکارە کارگێڕییە پێویستەکان تەواو دەبن.
هەژماری فەرمی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، لەپڕ و بێ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لە پلاتفۆرمی “ئێکس” ون بوو، ئەمەش بووەتە مایەی دروستبوونی چەندین پرسیار لە نێوەندە سیاسییەکاندا. ناوی ساڤایا لەم دواییانەدا بەهۆی لێدوانە مشتومڕاوییەکانی و جووڵه دیپلۆماسییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو دەرکەوتووە.
هەژمارە فه‌رمییه‌كه‌ى ساڤایا له‌م كاته‌دا لە (ئێكس X) بەردەست نییە: ساڤایا راهاتبوو کە بابەتەکانی پەیوەست بە کاروباری عێراق، چالاکییە دیپلۆماسییەکانی، کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا، جگە لە هەڵوێستە سیاسییەکانی پەیوەست بە گۆڕانکارییەکانی دۆسیەی عێراق، بڵاو بکاتەوە.
نێرده‌ى تره‌مپ بۆ عێراق، لە نووسینەکانیدا دروشمی “عێراق جارێکی تر مەزن بکەینەوە” (Make Iraq Great Again)ی بەکاردەهێنا، کە هاوشێوەی دروشمە بەناوبانگەکەی ترەمپە.

