zagros news agency

پزیشکیان پەیوەندی بە میری قەتەر و سەرۆکوەزیرانی پاکستانەوە کرد

 

میدیاکانی ئێران ڕۆژی هەینی و هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە و ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بڵاویان کردەوە مەسعوود پزیشکیان لەگەڵ میری قەتەر و سەرۆکوەزیرانی پاکستان بە تەلەفۆن گفتوگۆی کردووە.

سەرۆککۆماری ئێران پێشتر لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش بە تەلەفۆن قسەی کردبوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مەسعوود پزیشکیان لەم پەیوەندییانەدا “دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە” و “بەردەوامیی ڕێڕەوی دیپلۆماسی” لەگەڵ لایەنە قەتەری و پاکستانییەکان تاوتوێ کرد.

سەرۆککۆماری ئێران گوتی: “ئەگەر ئەمریکا بەدوای دیپلۆماسیی ڕاستەقینەدایە، دەبێت کۆتایی بە کردەوەی دنەدەرانە بهێنێت.”

هەروەها گوتی: “هەڵبژاردەی ئێران ڕێڕەوی گفتوگۆ و دیپلۆماسیی سەربەرزانەیە، بەڵام لە بەرگریکردن لە خۆی دوودڵ نابێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەوێنە… سەرۆک بارزانی سەردانی شاری ئاکرێ دەکات

سەڵاح

پاڵەوانە کوردەکە لە مالیزیاش سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد

یاسین

سعودیە حاجیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح