پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو خاتوو(نەجمە فەتاح ڕۆستەم).
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو(نەجمە فەتاح ڕۆستەم)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۰ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٦

