بەهۆی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، دۆخی مرۆیی لە شارەکەدا ڕووی لە خراپی کردووە و کەلوپەل و خۆراکە سەرەکییەکان ناهێنرێنە ناو شارەکەوە.
شیر یەکێکە لەو ماددە سەرەکییانەی ماوەی ١٥ ڕۆژە نەگەیشتووەتە ناو کۆبانێ و کەمبوونی ئەو ماددەیە مەترسیی لەسەر ژیانی منداڵان دروست کردووە.
لەوبارەیەوە دوو دایک بە کوردستان٢٤ـیان ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی شیرەوە منداڵەکانیان برسییانە و بەهۆی گۆڕینی جۆری شیرەکەشەوە، منداڵەکانیان تووشی نەخۆشی بوون.

