ئەمڕۆ سێشەممە، 03ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، رایگەیاند:
🔶ئەم لوتکەیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی جیهان و ناوچەکە، بەتایبەت لەسەر ئەو پێشهاتە نوێیانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا روودەدەن.
🔶گرنگە هەم ئەوان لە روانگەی ئێمەوە تێبگەن و هەم ئێمەش لە روانگەی ئەوانەوە تێبگەین، چونکە لێکتێگەیشتن کلیلی چارەسەرە.
🔶هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەر، چ لە رووی سیاسی، چ لە رووی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها لە بواری پەرەپێدانی ئابووریشدا.
🔶ماوەیەکی زۆرە دەستمان بە ریفۆرمی ئابووری کردووە و ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پێشخستنی هەرێمەکەمان هەبووە.
🔶 هەموو ئەو سەکۆیانەی بتوانین دەنگی گەلی خۆمان بگەیەنین بە جیهان، بۆ ئێمە گرنگن.
🔶 ئێمە هەوڵ دەدەین لەو دەرفەتانەدا کە بۆمان دەڕەخسێت، نوێنەرایەتیی خەڵک و هەرێمی کوردستان بکەین و دیدگای خۆمان بخەینەڕوو.

